بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە هەواڵنێرانی وت: ئێمە پێشتر پێش بینی ئەوەمان دەکرد کە ساڵی ۹۸ لە باری سیاسی و ئەمنیەوە ساڵێکی سەخت بێت.و ئەم پێش بینیەش بە گوێرەی دەیتا و زنایارییە هەواڵگرییەکان بوو. بینیسمان کە دوای گەمارۆدان رایانگەیاند کە دەیانەوێت زیاترین گوشار بخەنە سەر کۆمەڵگای ئێران.
ڕەبێعی وتی: هەندێ لەوانەی هاتنە سەر شەقام ناڕازی بوون لە گەڵاڵەی بەرێوەبەرایەتی سووتەمەنی و کاتێک بینیان هەندێ کەس دەیانەوێت ئاژاوەگێڕی بکەن، خەڵک دوور کەوتنەوە و سەقامیان جۆڵ کرد. بەڵام ئاژاوە گێڕەکان دەستیان دایە کاری تێکدەرانە.
وتیشی: ڕۆژی یەکشەمەی رابردوو راپۆرتمان پێگەیشت کە ڕێگای عەسەلویە (گەورەترین پاڵاوگەی نەوت و گازی ئێران لێرەدایە) داخراوە و ڕێگە نادرێت دەوامەکان بکرێت.
زانیاریمان پێدراوە کە ئەو کەسانە دەیانەویست تەقینەوە بکەن و دینامیتیان بە هەندێ بۆریەوە بەستبوو.
بۆچوونی ئێوە