سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئاژاوە چییەکان، رێکخراو، پڕچەک و بە پلانڕێژیەوە هاتبوونە سەر شەقام کە بە گوێرەی پلانڕێژی زایۆنیزم و ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ناوچەکە کار بکەن.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەمە لە کۆبوونەوەی ئەنجومونی وەزیران، وتی: دەمەوێت ڕێز لە هۆشیاری گەلی ئێران بگرم کە سەرەڕای بوونی کێشەکان بەڵام سەبووریان کردو ئاویان نەڕژاندە ئاشی دوژمن.
ڕۆحانی وتیشی: خەڵکی ئێران لە ئەزموونێکی دیکە سەربەرز دەرچوون و نیشانیان دا ئەگەرچی ڕەنگە کێشەی ئابووری گوشرای خستبێتە سەریان یان گلە و گازندەیان لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات ببێت، بەڵام هەرگیز ڕێگە نادەن ئاشی دوژمن بگەڕێت.
ڕاشیگەیاند: گەلی ئێران بە باشی دەزانن کە ئامانجی سەرەکی لەم گەڵاڵە خۆژیاندنی وڵاتە لە بواری دابین کردنی وزەدا تاکوو پێویستمان بە وڵاتانی بیانی نەبێت و بتوانین بەو بەرهەم هێنانەی لە ناوخۆی ولاتدا دەیکەین وزەی پیویستمان دابین بکەین و بە باشترین شێوە بەکاریبێنین و دادپەروەری لە هەموو کۆمەڵگا بهێنینە دی.
زیادیشی کرد کە داهاتی ئەم زیادکردنی نرخی بەنزینە بۆ خەڵکە و دەڕژێتە سەر حیسابی ئەو 18 میلیۆن بنەماڵە کە لە چینی هەژار و مام ناوەندی وڵاتن.
ئەوەشی وت کە خەڵک لەم رووداوەدا نیشانیان دا کە نەخشەی بشێوی و ئاژاوەگێڕی دوژمن و هەل قۆستنەوەی دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان و تیرۆرسیتان بە باشی دەناسن و فریویان ناخۆن.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هەندێ کەس بۆ ناڕەزایەتی هاتنە سەر شەقام بەڵام ئاژاوەچی هاتەناویان؛ ئاژاوەچییەکان ڕێکخراو بوون و پڕچەک کرابوون و بە پلانڕێژیەوە هاتبوونە سەر شەقام کە بە گوێرەی پلانڕێژی زایۆنیزم و ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ناوچەکە کار بکەن.
بۆچوونی ئێوە