موحەمەد دەرەوەزمی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: گران بوونی نرخی بەنزین هیچ پێوەندیەکی بە نرخی کاڵاکانی ترەوە نییە و خەڵک لەو بوارەدا هیچ نیگەرانیەکیان نەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە گران بوونی بەنزین کاریگەریەکی لە سەر نرخی هاوردن و بردنی کاڵا نابێت کە ببێتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی دابەش کردنی کاڵا لە بازاڕدا، وتی: ئیدارەی چاوەدێری ئەو ڕێکخراوە چڕ کردنەوەی چاوەدێرییەکان بە سەر چۆنیەتی نرخی کاڵاکان لە بازاڕی لە بەرنامەدایە.
دەرەوەزمی داوای لە تەواوی هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان کرد کە هەر جۆرە گران کردنێکی نرخی نائاساییان بینی لە گەڵ ژمارە تەلەفۆنی ١٢٤ پێوەندی بکەن تا بەرەوڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە نرخی کاڵاکان گران دەکەن.
Your Comment