بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەورەترین ڕێوڕەسمی مەولوودی خوێنی لە پارێزگای کوردستان یەکێک لە ڕێوڕەسمە تایبەتەکانی هەفتەی یەکگرتوویی دێتە ئەژمار.
ئەمساڵ یەکەم ڕۆژی هەفتەی یەکگرتوویی گەورەترین ڕێوڕەسمی مەولوودی خوێنی ئێران بە ئامادە بوونی هەزاران کەس لە خەڵک بەڕێوە چوو و گرووپە جیاوازەکانی مەولوودی خوێنی لە ئەو رێوڕەسمە بەرنامەیان بەڕێوە برد.
شازدەیەمین بیرهێنانەوەی خوالێخۆشبوو سەید بەهائەدین شەمس قورەیشی کە بە هەولی حەوزەی هونەری کوردستان و بە هاوکاری و بەشداری ژمارەیەک لە ریکخراوە دەوڵەتییەکان بەڕێوە چوو، هەزاران کەس لە خەڵکی سنەی لە مزگەوتی گەورەی ئەو شارەی لە دەوری یەک کۆ کردەوە.
ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر ١٩:٣٠ دوێنی یەکشممە بەڕێوە چوو.
بۆچوونی ئێوە