AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٩ ١٤:١١

بە بۆنەی هەڵبژاردنیان لە لایەن یۆنسکۆ؛

سنە و سلێمانی ئاهەنگی هاوبەش لە شاری سنە ئەنجام دەدەن

سنە و سلێمانی ئاهەنگی هاوبەش لە شاری سنە ئەنجام دەدەن

بەبۆنەی تۆمارکردنی ناوی هەردوو شاری سنە و سلێمانی لە لیستی شارە داهێنەرەکانی یۆنسکۆ، بڕیارە ئاهەنگێکی هاوبەش لە سنە ئەنجام بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکدا پێشتر رایگەیاندبوو کە ڕاوێژی لە گەڵ پارێزگاری سلێمانی کردووە کە بە هاوکاری و هاوبەشی یەکتر ئاهەنگێکی دوو قۆڵی لە شاری سنە ئەنجام بدەن بە بۆنەی دەستنیشان کردنی ئەو دوو شارە لە لایەن یۆنسکۆ. 
بەهمەن مورادنیا، پێشتر وتبوووی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی پێشنیازم کردووە "بەهۆی ئەو رووداوە نێودەوڵەتییە پیرۆزەوە، ئاهەنگێکی هاوبەش لە سنە رێکبخەین و رێز لەو کەس و هونەرمەندانە بگرین کە بۆ ئەو مەبەستە هەوڵیانداوە".
 
لە هەواڵێکی ڕووداو دا هاتووە کە پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیک ئەو ئاهەنگە "پڕ شکۆ و فەرهەنگییە" لە شاری سنە ئەنجام دەدرێت.
لەم دواییانەدا رێکخراوی یونسکۆ ۶۶ شاری جیهانی خستە ناو لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوە، کە یەکێکیان سلێمانی بوو وەکوو شاری ئەدەب و ئەوی دیکەشیان سنە بوو وەک شاری داهێنەر لە مۆسیقا.  
 

News ID 29271

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha