هونەرمەندی پێشەنگی سنەیی کۆچی دوایی کرد

محەمەد گورجی هونەرمەندی گۆرانیبێژی پێشەنگی سنەیی بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشینی شێرپەنجە لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد گورجی هونەرمەندی گۆرانیبێژی پێشەنگی سنەیی بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشینی شێرپەنجە لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەم هونەرمەندە خوالێخۆشبووە پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ هەینی ١٧ی خەزەڵوەر بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و خەڵکی هونەرخۆشەویست لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی شاری سنە ئەسپاردە کرا و سەرەخۆشیەکەی لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە مزگەوتی وەکیلولسوڵتانی ئەو شارە دەبێت.

محەمەد گورجی لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە ناوچەی تاقە گەورەی شاری سنەیە و بە هۆی هۆگری بنەماڵەکەی بە هونەری مۆسیقا لە ساڵی ١٣٥٤ دەستی داوەتە ئامێری زەرب و دواتر ڕووی لە هونەری گۆرانبێژی کردووە و هەر لە هەرتی گەنجی دەنگی مامۆستا خالقی ڕۆح و هەناوی زاخاو دەدا و بوارێکی نوێی بەڕوودا کردۆتەوە.

ئەم هونەرمەندە لە ماوەی ژیانیدا ٢ ئەلبۆمی مۆسیقای بە شێوەی CDی بڵاو کردۆتەوە و سەرجەم ١٥ بەستەی موناجات و ١٠ کۆپلە گۆرانیی ئاراستە کردووە و هاوکات بۆ ماوەیەک لە گەڵ ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان هاوکاریی بووە و چەندین بەرهەمی مۆسیقاییشی لەو ناوەندە بڵاو کردۆتەوە.

News Code 29236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =