هەسەدە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هاوپەیمانیی جیهانی ناپچڕێت

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە بەردوام دەبن لە کاری هاوبەش و پەیوەندی لە گەڵ هێزی هاوپەیمانان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) سەبارەت بە پەیڕەو و پڕۆگرامی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێداچوونەوە بە پرۆگرامە هاوبەشەكانیاندا دەكەن و بەردەوامدەبن لە چالاكیەكانیان.

مەزڵوم كۆبانێ,  فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات سەبارەت بە كارە هاوبەشەكانیان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باککوری سووریا, رایگەیاند: "لە ئەنجامی زنجیرەیەك كۆبوەنەوەمان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان، هەسەدە بەردەوامی دەدات بە پڕۆگرامی كاری خۆی لەگەڵ ئەو هێزەدا".

كۆبانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەشكرد "سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی رێكخراوی چەكداری داعش و پاراستنی ژێرخانی ئابوری ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە پرۆگرامی كارەكانماندا دەچینەوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان  ئەنجاممانداوە و بەردەوامدەبین".

لە بەشكی دیكەی بڵاوكراوەكەیدا رونیكردەوە :ئەو بڕیارەی سەبارەت بە كارە هاوبەشەكانی نێوان هەسەدە و هێزەكانی هاوپەیمانان دراوە، پەیوەستە بە دۆخی ئێستا و پێشهاتە نوێیەكان لە باکووری سووریا ڕوودەدەن.

News Code 29226

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =