کاردانەوەی ئاژانسی نێودوڵەتی وەزی ئەتۆمی بە هەنگاوی چوارەمی بەرجامی ئێران

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزی ئەتمی لە ئامادەبوونی پشکێنەرانی ئەو ناوەندە لە ئێران بۆ چاودێریی چالاکیگەلی کە پاش هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی تاران بە بەرجام ئەنجام دەدرێت، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کاردانەوە بە دەسپێکی هەنگاوی چوارەمی بەرجامی ئێران و لەوان دەڵاندنی گازی ئۆرانیۆم بۆ ناو سانتریفیوژەکانی ساێتی فۆردۆ، ڕایگەیاند: لە ڕاپۆرتی ئەوڕۆی میدیاکان لە بابەتی فۆردۆوە ئاگادارین. پشکێنەرانی ئاژانس لە ناوخۆی ئێران و لەو شوێنە ئامادە بوونەوە و هەر جۆرە چالاکییەکی هاوپەیوەند بە گوێی ئاژانس لە ڤییەن دەگەیێن.

شایانی باسە، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە گواستنەوەی ٢٠٠٠ کیلۆگرام گازی هێگزا فلۆراید (UF۶) بۆ ناو کۆمەڵەی ناڤۆکی فۆردۆ لە بەیانیی ئەوڕۆ (چوارشەممە)وە بە پێی فەرمانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەواڵی دا.

News Code 29225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =