AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٥ ١٠:١٧

لە گوندی ئەوێهەنگ؛

فێتیسڤاڵی نەتەوەیی پێنووسی گوند لە سنە بەڕێوە دەچێت

فێتیسڤاڵی نەتەوەیی پێنووسی گوند لە سنە بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی نەتەوەیی پێنووسی گوند بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی بیست و حەوتەمین خولی هەفتەی کتێب لە گوندی ئەوێهەنگ سەر بە بەشی ناوەندی سنە بەڕێوە دەچێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال قەلعەشاخانی ڕۆژی سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە بیست و حەوتەمین خولی هەفتەی کتێبی ئێران بە دروشمی " حاڵی خۆشی خوێندن" لە ٢٣ بۆ ٣٠ ی خەزەڵوەر لە سەرتانسەری ئێران بەڕێوە دەچێت، وتی: بەرنامەگەلێکی تایبەت لە درێژەی بەرزڕاگرتنی ئەو هەفتەیە لە پارێزگا و شارە دەوروبەرەکانی بە مەبەستی گەشەی فەرهەنگی کتێب و خوێندنەوەی کتێب پێش بینی کراوە.

ناوبراو یەکێک لە بەرنامەکانی ئەو هەفتەیەی بەڕێوە بردنی فێستیڤاڵی سەرتانسەری پێنووسی گوند ناولێبرد و زیادی کرد: ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە براوەکانی ئەو فێستیڤاڵە ڕۆژی هەینی ٢٤ ی خەزەڵوەر هاوکات لە گەڵ هەفتەی کتێب لە گوندی ئەوێهەنگ سەر بە بەشی ناوەندی سنە بەڕێوە دەچێت.

News ID 29212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha