ئێران بە هیچ لەونێک دەستێوەردان لە کاروباری عێراق ناکات

ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی رێبەری باڵا وتی: کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران لە بەرجامدا لە ئەگەری درێژەی نابەڵێنیی لایەنی بەرامبەر، بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی رێبەری باڵا لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فڕانس ٢٤ سەبارەت بە بڕیاری هەڵگرتنی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام لە لایەن ئێرانەوە، وتی: ئەو هەنگاوانە لە ئەگەری نابەڵێنی لایەنی بەرامبەر و ڕانەپەڕاندنی بەڵێن و ڕێککەوتنەکانی ناو بەرجام، بێ گومان لە کاتی دیاری کراویدا هەڵدەگیرێ.

ویلایەتی لە درێژەدا سەبارەت بە هەڵویستی ئێران هەمبەر بە لوبنان و عێراق ڕایگەیاند: پێوەری ئێمە لە بابەتی ئەو دوو وڵاتە بڕیاری خەڵک و حکوومەتی یاساییانە و ئێران لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێکدا دەستێوەردان ناکات.

ڕاشیگەیاند: ئێمە دەزانین خەڵکی عێراق و لوبنان ڕوو لە کاری نایاسایی ناکەن هەتا هەلی دەستێوەردانی دیتران بڕەخسێنن. بێ گومان ئەوە ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و هەندێ وڵاتی دیکەن کە لە پشت پەردەی عێراق و لوبنان هەوڵی چەق خستنە ناو دۆز و ویستی یاسایی خەڵکی عێراق و لوبنان و بە چەواشەبردنی دەدەن.

سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەری زانکۆی ئازادی ئیسلامی، جەختیشی کرد: بێ شک خەڵک و رێبەرانی عێراق و لوبنان هەوڵی جیاکردنەوەی خۆیان لە ئاژاوەگێران دەدەن و هوشیارانە دۆست و دوژمنیان لێک جیا دەکەنەوە و رێگە نادەن وڵاتەکەیان تووشی ئاژاوە و بشێوی بێت.

News Code 29203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =