AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٤ ١٣:٢٠

لە زانکۆی کوردستان؛

کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی دوو کتێبی هەڵاڵە سوهرابی بەڕێوەدەچێت

کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی دوو کتێبی هەڵاڵە سوهرابی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و ناساندنی دوو کۆمەڵە شێعری "من ئیستا دۆزەخە" و "پیاڵەیەک ئوقیانووس نیم بمڕێژی" بەرهەمی هەڵاڵە سوهرابی لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کوردستان بەڕێوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعرەکانی "من ئیستا دۆزەخە" و "پیاڵەیەک ئوقیانووس نیم بمڕێژی" بەرهەمی هەڵاڵە سوهرابی لە کۆڕێکدا بە بەشداریی وێژەران و ڕەخنەگرانێکی وەک کامبیز کەریمی، بەیان عەزیزی، ئیبراهیم ئەحمەدی نیا، گوڵاڵە دروودیان، فەرزاد کەمانگەر و مەستوورە درەخشی تاوتوێ دەکرێت.

ئەم کۆڕە ئێوارەی ئەوڕۆ (سێ شەممە ١٤ی خەزەلوەر) لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و لایەنگرانی ئەدەب و وێژەی کوردی دەتوانن تێیدا بەشدار بن.

"من ئیستا دۆزەخە" و "پیاڵەیەک ئوقیانووس نیم بمڕێژی" بەرهەمی هونەراوە و شێعریی هەڵاڵە سوهرابی ساڵی ڕابردوو (١٣٩٧) لە لایەن ناوەندی گوتارەوە چاپ و بڵاو کراوەنەتەوە.

News ID 29202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha