AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٤ ١١:٤٤

لە کۆبوونەوەی ئێستای هەولێر؛

سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی ئاڵۆزی عێراق تاوتوێ دەکەن

سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی ئاڵۆزی عێراق تاوتوێ دەکەن

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێی رەوشی عێراق لە هەولێر خەریکە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵەکان باس لەوە دەکات کە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم فۆکەس لەسەر دەستووری عێراق دەکات.
سەرچاوەیەکی کۆبوونەوەکە بە رووداوی راگەیاندووە، عێراق لەبەردەم چەند پێشهاتێکی نوێدایە و ئەو ئەگەرانەی ئەمڕۆ تاوتوێدەکرێن سێ خاڵن:
یەکەم: رەنگە مەترسی کوودەتا هەبێت و رەوشی عێراق بەتەواوی تێکبچێت و دەستووری ئێستا بەهەموو شێوەیەک رەتبکرێتەوە، ئەوەش بە مەترسی جیدی بۆ کورد دەزانرێت.
دووەم: ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە بارودۆخ تێکبچێت و دەستوور دەستکاری بکرێت، بەڵام دەستکاریکردنەکە بە زیانی کورد بێت و شەڕی نێوخۆیی لە عێراق رووبدات، سێیەم: ئەگەری سێیەم ئەوەیە تێکچوونی بارودۆخەکە بە قازانجی  کوردەکان بشکێتەوە.
 

News ID 29200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha