کاردانەوەی ئەمریکا بە هەنگاوی چوارەمی کشانەوەی ناڤۆکی ئێران

نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، کاردانەوەی بە کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران لە هەنگاوی چوارەم، نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلجەزیرە هەوڵی ئێران بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی لە بەرجامی "باج خوازی ناڤۆکی" ناولێبرد.

برایان هۆک پاگەندەی کرد: ئێران لە ئەو شێوەی بڕیارانە بۆ ترساندنی ولاتە ئەورووپییەکان کەڵک وەردەگرێت و ئەمریکا ناوی باج خوازی ناڤۆکی لە سەر دەنێت.

ڕۆژی ڕابردوو کاری گاز گەیاندنی بە مەکینەکانی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکانی بەرەی نوێی ٦ IR بە ئامادە بوونی سەرۆکی رێکخراوی وزەیناڤۆکی لە کۆمەڵەی پیتاندنی شەهید ئەحمەدی ڕەوشەنی نەتەنز دەستی پێکرد.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە کۆنفڕاسنی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە بە پێ بەڵێنێک کە هەمانبوو لە هەنگاوەکانی تریش دەرفەتمان دایە ئەورووپییەکان و هەم هەموو خەڵکی خۆمان دیتیان کە بە سەبرێکی ستراتیژییەوە کە هەمانبوو ئەوە ئێمە بووین کە ویستمان لە بەرجام بچینە دەرەوە و ئەوەش سیاسەتی زۆربێژانەی ئەمریکا و نەوەستانی ئەورووپا بووە کە بەرەو ئەو ڕێگا هان داوە. کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکان لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕادەگەیێندرێت.

News Code 29199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =