دایک و کچێک بە هۆی تەقینەوەی گاز لە سنە گیانیان لە دەست دا

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی شەریکەی گازی کوردستان وتی: دایک و کچێکی خەڵکی گوندی نەوەڕە سەر بە شار سنە بە بۆنەی برین و سووتان بە هۆی تەقینەوەی گاز، گیانیان لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هووشەنگ ئەوەلی زادە ڕایگەیاند: ئەو دایک و کچە کاتژمێر ٦ ی سەرلەبەیانی لە کاتی هەستان لە خەو بە بێ زانیاری لە نەشتی گاز، هاوکات لە گەڵ کردنەوەی گڵۆپی ژوورەکەیان، بەهۆی پڕ بوونی ماڵەکەیان لە گاز، ماڵەکەیان تەقیەوە و هەر کامەیان سەدا ٨٠ ی جەستەیان سووتا.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە برینداربووانی ئەو ڕووداوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، زیادی کرد : دایک و کچە نەوەڕەییەکە بە هۆی توندی برینەکەیان، پاش چەند کاتژمێر لە ئەو نەخۆشخانە گیانی خۆیان لەدەست دا.

ئەوەلی زادە بە وتنی ئەوەی کە ئەمساڵ پێنج کەس بە هۆی تەقینەوەی گاز لە پارێزگا گیانی خۆیان لەدەست داوە، وتی: بەکارهێنەرانی گاز ئەبێ لە بەکارهێنانی ئەو ئامیرانە کە بە گاز کار دەکەن خاڵە ئیمەنییەکان لەبەرچاو بگرن و لە ستاندارد بوونی شلنگ و بەستەکانیان دڵنیا بن.

News Code 29196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =