بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلبوومی مۆسیقای موحەمەد رەسوولەڵلا (د.خ) بە چوار زمانی فارسی، کوردی، عەرەبی و تورکی وتراوە و لە تاران تۆمار بووە.
ئەم ئەلبۆمە بە هەوڵی ناوەندی مۆسیقای حەوزەی هونەری کاتژمێر ١٨ ڕۆژی دووشەممە ٢٠ ی خەزەڵوەر هاوکات لە گەڵ ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی موحەمەد (د.خ) و دەسپێکی هەفتەی یەکگرتوویی لە هۆڵی سوورەی حەوزەی هونەری لە تاران پەردەی لەسەر لادەدرێت.
شیاوی باسە; پەیام عەزیزی بۆ ماوەی ٤ ساڵە کە خەریکی ئاهەنگدانانی ئەو ئەلبوومەیە کە لە ١٤ بەش پێک هاتووە.
Your Comment