سنە و سلێمانی بە شارەکانی داهێنەری مۆسیقا و ئەدەب ناسێندران

ڕێکخراوی یۆنسکۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا شاری سنەی بە شاری ئافرێنەری مۆسیقا و شاری سلێمانی بە شاری ئافرێنەری ئەدەب ناساند و هەروەها شارەکانی ئیسفەهان و ڕەشت بە نۆرە وەک شاری ئافرێنەری پێشەی دەستی و شاری ئافرێنەری خۆراک ناوزەد کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێکخراوی یونسکۆ رۆژی رابردوو (چوارشەممە ٣٠ی ئاکتەوبر/ ٨ی خەزەلوەر) هاوکات لە گەڵ رۆژی جیهانی شارەکان، لە کۆی ۶۶ شار لە سەر ئاستی جیهان بۆ داهێنان، شاری سنە لە کوردستانی ئێران بە شاری ئافرێنەری مۆسیقا و شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بە شاری ئافرێنەری ئەدەب ناساند و هەروەها شارەکانی ئیسفەهان و ڕەشت بە نۆرە وەک شاری ئافرێنەری پێشەی دەستی و شاری ئافرێنەری خۆراک ناوزەد کران.

رێکخراوی یونسکۆ ئەو شارانە لە ئاستی جیهان وەک شاری ئافرێنەر تۆماردەکات کە لە بوارەکانی مۆسیقا، هونەری نەتەوەیی، دیزاین، سینەما و ئەدەبدا داهێنان دەکەن. بەمشێوە سەرجەم ژمارەی شارە ئافرێنەر و داهێنەرەکانی ئێستای یونسکۆ گەیشتۆتە ۲۴۶ شار.

ئەودری ئازولای، بەڕیوەبەری گشتیی ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند: ئەو شارانەی لە لیستی شارە ئافرێنەرەکانی یونسکۆدا ئەندامن، هەر کام بە شێوازی تایبەتی فەرهەنگ و کەلتووری کردۆتە بنەمایەکی سەرەکی لە ستراتیژییەکانیدا و ئەوە لە خۆیدا لە بەرژەوەندی داهێنانە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بە سوودە بۆ نەوەی داهاتوو.

لە لایەکی دیکەوە شارەوانی بە ناساندنی سنە وەک شاری کامکارەکان و عەندەلیبەکان، سەی عەلی ئەسکەر و مەزهەر خالقی و دەیان هونەرمەندی ناوازەی دیکەی بواری مۆسیقا، ڕایگەیاند: یەکێک لە پلانەکانی شارەوانی و شۆڕای ساری لەم قۆناغەدا تۆماری جیهانی سنە وەک شاری داهێنەر و ئافرێنەری مۆسیقا بووە کە بە پێکهێنانی کارگرووپگەلی پسپۆڕی و بەهرە وەرگرتن لە دەفرایەتییەکان و ڕاوبۆچوونی هونەرمەندان و پیشەگەران، پڕۆپۆزاڵی ئەو پلانە ئامادە کرا و ڕەوانەی نووسینگەی یۆنسکۆ لە فەڕەنسا کرا.

حێشمەتوڵڵا سەیدی ڕاشیگەیاند: هەڵبژاردرانی شاری سنە بە شاری ئافرێنەری مۆسیقا یەکێک لە گرینگترینی ئەو ڕووداوە فەرهەنگیانەیە کە لە داهاتوودا کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لە گەشەی ژێرخانی فەرهەنگی و ڕاکێشانی گەشتیاردا.

News Code 29117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha