AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٨ ٠٨:٠٢

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان:

پڕۆژەی ئەمریکا و سعوودی لە عێراق و لوبنان شکست دەهێنێت

پڕۆژەی ئەمریکا و سعوودی لە عێراق و لوبنان شکست دەهێنێت

یاریدەدەری سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئەمریکا و سعوودی بە کەڵک‌ئاوەژوویی لە دۆزی جەماوەری، لە عێراق و لوبنان پڕۆژەی بێ دەوڵەت‌سازی و ئاژاوەیان دەست پێ کردووە. بەڵام پلانی نوێی "تیرۆریزمی سیاسی" شکست دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە یادداشتێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، جەختی کرد: ئەمریکا و سعوودی بە کەڵک‌ئاوەژوویی لە دۆزی جەماوەری، تا دوێنێ لە یەمەن سەرۆک وەزیرانیان ناچار لە دەست لە کارکێشانەوە و بێ دەوڵەت‌سازی کرد کە شکستی هێنا و ئەوڕۆش لە عێراق و لوبنان پڕۆژەی بێ دەوڵەت‌سازی و ئاژاوەیان دەست پێ کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: بێ گومان پلانی نوێی "تیرۆریزمی سیاسی" شکست دەهێنێت.

News ID 29090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha