بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە نایانەوێت ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا ئەنجام بدەن.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئەو بەیاننامە کە بەربەرکانی چوارشەممە دەرکرا، هێناویە: ئەمریکا لە قۆناغی کۆتایی مۆڵەتی ئاگربڕی ١٢٠ کاتژمێرە، کشانەوەی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە ناوچەیەک کە بە پێی ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا بڕیاری لە سەر درابوو بە تورکیای ڕاگەیاند.
وەزاەرتی بەرگری تورکیا هەورها زیادی کرد کە لە ئەم قۆناغدا پێویست بە ئەنجامی هیچ ئۆپراسیۆنێکی نوێ لە دەرەوەی ناوچەی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە کانی ئاشتی لە باکووری سووریا نییە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە هەنگاوی هاوبەش بۆ بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنی نێوان ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەست پێدەکات.
Your Comment