بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەیانی ئەمڕۆ مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەفڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق تاوتوێ دەکەن.
۲۱ی ئەم مانگە، لەسەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هێزەکانی ئەمریکا بە چاودێری فڕۆکەی ئەمریکی لە رێگەی دەروازەی سحێلاوە لە باکوری سوریا کشانەوە و لە هەرێمی کوردستان جێگیربون.
هێزەکانی ئەمریکا لە ناو نزیکەی ۱۰۰ زرێپوشدا بون و لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە باکوری سوریا لە دوا خاڵی سنوری عێراق- سوریا تێپەڕیون و گەیشتونەتە هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە جەبار یاوەر، ئهمینداری گشتی وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاندوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بۆ عێراق بهرێككهوتنی نێوان ئهمریكا و عێراق و ئاگاداری حكومهتی ههرێم بوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغداو پرسی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکات.
News ID 29005
Your Comment