بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی "واشنتۆن فری بیکێن" ئیدعای کردووە کە سێ کەس لە ئەندامانی کۆنگریسی ئەمریکا کە پێشتر بە ئامانجی سەردانی بنکە ناڤۆکییەکانی ئێران خوازیاری سەفەر بۆ ئەم وڵاتە بوون، رۆژی سێشەممە لە نامەیەکدا بۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، جارێکی دیکە بە دووپات کردنەوەی داواکارییەکەیان، خوازیاری ڕوون کردنەوەی ئێران بۆ ناڕەزامەندیی بۆ ئامادەبوونی ئەم سێ نوێنەرە بوون.
بە ئیدعای فری بیکێن، هەوڵی ئەم دواییەی سێ نوێنەری ئەمریکایی کە هەموویان ئەندامی پارتی کۆماریخوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکان و بریتین لە "مایکڵ پێمپێئۆ" لە ویلایەتی کانزاس، "لی زێڵدین" لە ویلایەتی نیۆیۆرک و "فڕانک لوبییێندۆ" لە ویلایەتی نیووجێرسی، بە جۆڕێک ناڕەزامەندی بە ئامادەبوونی "وەلیوڵڵا سەیف" سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمێکە کە بڕیارە رۆژی هەینی لە لایەن ڕێکخراوی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن دی سی بەڕێوە بچێت.
نوێنەرانی ئەمریکایی ئەمجار خوازیاری نەگونجاوی خۆیان بە ڕاوێژێکی دیکەوە دەربڕیەوە و دەڵێن ئێستاکە دەوڵەتی "باراک ئۆباما" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڤیزای ئامادەبوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەرپرسانی ئێرانی دەدات، ئێمەش دەبێت لە شانسێکی هاوشێوە بۆ ئامادەبوون لە ئێران بەهرەمەند بین.
فری بیکێن پڕۆپاگەندەی ئەوەشی کردووە کە ئەم سێ کەسە لە نامەی خۆیان بۆ زەریف وتوویانە کە ئەمریکا ڤیزای بەشداری و ئامادەبوون بە بەرپرسانی ئێرانی دەدات و لە لایەکی دیکەوە هەندێک لە ئەمریکاییەکان و شاندە بازرگانییە نێونەتەوەییەکانیش مۆڵەتی ئامادەبوون لە ئێرانیان پێدەدرێت، کەواتە چاوەروانی ئەوە لەو وڵاتە دەکرێت کە هەڵسوکەوتێکی هاوشێوەی لە گەڵ بەرپرسانی فەرمیی ئەمریکاشدا هەبێت.
نوێنەرانی ئەمریکایی پێشتر لە ناوەڕاستەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە شێوەی فەرمی لە رێگەی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە واشنتۆن خوازیاری ڤیزای سەفەر بۆ ئێران بوون و ئیدعایان دەکرد کە بۆ چاوخشاندن بە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئێران، سەردانی سایتگەلی ناڤۆکی و دیدار لە گەل سیخۆڕێکی ئەمریکایی لە زیندانی ئەوین، بڕیاریان داوە سەردانی ئێران بکەن.
بۆچوونی ئێوە