بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری سانا ڕاپۆرتی دا: سەربازانی ئەمریکی ٢٥٠ ژنی داعشیان لە کەمپی "ئەلهول"ەوە بۆ بنکەی نایاسایی خۆیان لە شەدادی لە پارێزگای حەسەکە گواستووەتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش کەناڵی ئەلعالەم ڕاپۆرتی دابوو کە سەربازانی ئەمریکی ٥٠ ژنی داعشیان لە سووریاوە گواستووەتەوە بۆ عێراق.
ئەو کەسانە بە فڕۆکە لە بنکەی شەدادی لە باشووری پارێزگای حەسەکەی سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە.
Your Comment