بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی هێرشەکەوە تا ئێستا ٤٨٠ چەکداری سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە سنوورەکانی سووریا کوژراون.
لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات درێژەی هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تورکیا بۆ پێنجەمین ڕۆژە کە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە کانی ئاشتیی بە مەبەستی ڕاونانی کوردەکانی سووریا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕۆباریی فورات و پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە ناو خاکی سووریا دەستپێکردووە و کوشت و بڕی خەڵکی بێ تاوانی کورد لەو دەڤەرە دەکات و دەستدرێژی کردووەتە سەر خاکی سووریا.
Your Comment