بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی بەیانی رۆژی هەینی بۆ سەر نەوتهەڵگری ئێرانی لە دەریای سوور، وتی: دزی دەریایی و سەربزێوی لە ئاوڕیگەلی نێودەوڵەتی بە مەبەستی نائارامی لە ڕەوتی هاتوچۆی پاپۆرە بازرگانییەکان، بێ وەڵام نابێت.
وتیشی: کۆمیتەی تایبەتی لێکدانەوەی پرسی هێرش بۆ پاپۆرەی سابیتی کە لە نزیکی کەنارئاوەکانی عەرەبستان سعوودی لە دەریای سوور کرایە ئامانجی دوو مووشەک، پێکهاتووە و ڕاپۆرتەکەی بە زوویی بۆ بڕیاردان ڕادەستی بەرپرسانی هاوپەیوەندی دەکرێت.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی کرد: بە لێکدانەوەی گرتە ڤیدئۆییەکان و بەڵگە زانیارییە کۆکراوەکان، ڕەهەندە سەرەکییەکانی ئەو ڕووداوە پڕمەترسییە دەرکەوتوون.
Your Comment