AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢٠ ١٣:٥٤

تا ئێستا؛

٦٧٠٠ کەس لە خەڵکی کوردستان بۆ ڕێپێوانی ئەربەعین ناویان نووسیوە

٦٧٠٠  کەس لە خەڵکی کوردستان بۆ ڕێپێوانی ئەربەعین ناویان نووسیوە

بەرپرسی گشتی حەج و زیارەتی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە پێشوازی باشی خەڵکی ئەو پارێزگایە بۆ بەشداری لە ئەربەعین وتی: تا ئێستا شەش هەزار و ٧٠٠ کوردستانی بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی ناونووسیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی حەج و زیارەتی پارێزگای کوردستان، هاشم نازمی جەلال ئاشکرای کرد: تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار و ٧٠٠ زیارەتکاری کوردستانی بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی لە سیستەمی سەماح ناویان نووسیوە.

ناوبراو زیادی کرد: شارستانی قوروە بە دوو هەزار و ٣٠٠ کەس زیاترین زیاترین کەسی لە نێوان شارەکان هەبووە بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی.

بەرپرسی گشتی حەج و زیارەتی کوردستان درێژەی دا: یەک هەزار و ٨٠٠ کەس لە شارستانی سنە و یەک هەزار و ٧٠٠ کەسیش لە خەڵکی بیجاڕیش بۆ بەشداری لە ئەربەعین ناویان نووسیوە.

News ID 28840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha