بۆردومانی خەستی رۆژئاوای کۆبانێ /فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان داخرا

هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا دەستیپێکردووە و بۆ یەکەم هەنگاو شاری سەرێکانی لە حەسەکە تۆپ باران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک بەرلەئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی فورات و باکوری رۆژهەڵاتی سووریا دەستیان پێکرد.

بۆردومانی گوندی ئاشمە لە رۆژئاوای کۆبانێ

سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی ئاشمە لە رۆژئاوای کۆبانێ دەکات  

سوپای تورکیا نەیتوانی بێتە گرێ سپی

سەرچاوەکانی هەواڵی سەر بە هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک (هەسەدە) لە تێکشکانی هێرشی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەردۆغان بۆ چوونە ناو میحوەری گرێ سپی (تل ابیض) هەواڵیان داوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، سەرچاەیەکی بەرپرسی سەر بە هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند کە هەوڵی سوپای دەستدرێژی کەری تورکیا وچەکدارەکانی سەر نەوان، بۆ هاتنە ناو گرێ سپی شکستی هێناوە.

داخرانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا 

 ئەو سەرچاوە هەروەها وتی: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا و ۴ زرێپۆشی سەربازیی تورکیا لە ناو چووە.

ناتۆ هۆشداریی لە شێواندنی شەقامگیری ناوچەکە دا

ناتو وتی: نابێت تورکیا هیچ هەنگاوێک بنێت کە ببێتەهۆی تێکشکاندنی زیاتری سەقامگیری ناوچەکە.

 بوردومانی تورکیا ڕێژەیەکی زۆر خەڵکی ئاوارە کرد

هەسەدە: بۆمباران و لەشکرکێشی تورکیا رێژەیەکی زۆری هاووڵاتیانی کردۆتە قوربانی.

داخوازی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش

فەرەنسا و بریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن.

هەسەدە نۆسەیبینی تۆپ باران کرد

تەلەفزیۆنی سووریا ڕاپۆرتی دا: هێزەکانی هەسەدە شاری نوسەیبینی لە تورکیا کردە ئامانجی خومپارە و تۆپ.

هەوڵی هەسەدە بۆ کوێر کردنی چاوی فڕۆکەکانی تورکیا

هێزەکانی سوپای سووریای دیمۆکراتیک بۆ ئەوەی چاوی فڕۆکەکانی تورکیا کوێر بکەن تاکوو نەتوانن خەڵکی سرێکانی بوردومان بکەن، تایە یان سووتاندووە .

 ناوەندی سەربازی سەرێکانی بۆردومان کرا

شەپۆلی ئاوارەبونی هاووڵاتیانی مەدەنی لەشارەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد. 

News Code 28795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =