بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵووم کۆبانێ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "مەترسییەکی جیدی لە کامپی هۆل هەیە. ئێستا دەتوانین ئەمنییەتی کەمپەکە بپارێزین، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێداویستیمان کەمە، داعش لە کەمپەکە سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە."
وتیشی:" ئێمە ناتوانین ئەوان ۱۰۰% کۆنتڕۆڵ بکەین و بارودۆخەکە جێگەی مەترسییە".
مەزڵووم کۆبانێ داوای لە وڵاتانی جیهانیش کرد کە چەکدارانی داعشی دەستگیرکراو و منداڵ و هاوژینەکانیان وەربگرنەوە.
نزیکەی ۷۰ هەزار کەس لە کەمپی هۆلدان و زۆربەشیان هاوژین و منداڵانی چەکدارانی داعشن.
ڕووداو لە زمانی مەزڵووم کۆبانێ نووسی: نزیکەی ۳۰ هەزار کەس لەو ۷۰ هەزار کەسە ئەندام و لایەنگری سەرسەختی داعشن و تاوەکوو دوایین چرکەی شەڕیش لە باغۆز لەژێر دەسەڵاتی داعش مانەوە.
Your Comment