بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی عەبدولمەلەکیوێرای ئاماژە بەوەی کە ئەو ڕێوڕەسمە لە درێژەی پرۆگرامی بەرزڕاگرتنی یادی ناودارانی کرماشانە، وتی: ڕێوڕەسمی بیرئانینی میرزا ڕەزا کەلهۆر بە بەشداریی خۆشنووسانی ناسراوەی وڵات و پارێزگا، کاتژمێری ١٥:٣٠ی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە (١٥ی ڕەزبەر) لە پارکی لالەی کرماشان بەڕیوە دەچێت.
عەبدولمەلەکی ئاماژەی بە ناونانی شەقامێکی کرماشان بە ناوی فەخری خۆشنووسی ئێران کرد و وتیشی: سەردیسی میرزا ڕەزا لە لایەن بنەماڵەی خاوەرزادە بەرهەم هاتووە کە لە پەراوێزی ئەو ڕیوڕەسمەدا ڕوونوێنی دەکرێت.
شایانی باسە، ڕێوڕەسمی بیرئانینی میرزا ڕەزا کەلهۆر لە لایەن ڕێکخراوی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و وەرزشیی کرماشان و بە هاوکاریی ئەنجومەنی خۆشنووسان و حەوزەی هونەری کرماشان بەڕێوە دەچێت.
Your Comment