بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ شەمە ۱۳ی ڕەزبەر، لە گەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرانی عێراقی کۆبووەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، دیداری نێوان حەلبوسی و نوێنەرانی خۆپیشاندەران لە ناو بینای پەرلەمان ئەنجام دراوە.
لەو دیدارەدا سەبارەت بە ڕێکارەکانی جێبەجێ کردنی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران باس و گفتوگۆ کراوە.
شیاوی ئاماژەی پێشتر عادل عەبدولمەهدی ، سەرۆک وەزیری عێراق لە گەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی عێراقی دیداری کردبوو.
Your Comment