بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەعفەر هێمەتی سەرۆکی قەرارگای تایبەتی چلەی ماتەمین، سەبارەت بە هۆکارەکانی داخرانی سنووری خوسرەوی، ڕایگەیاند: لە لە شەوی ڕابردووەوە لە سەر داوای لایەنی عێراقی و بۆ پاراستنی گیانی زیارەتکاران و بە ئاوردانەوە لە بشێوییەکانی ئێستای عێراق، سنووری خوسرەوی بە شێوەئی کاتی داخراوە.
ڕاشیگەیاند: دەبێ چاوەروان بین بزانین دۆخی عێراق بە کۆ دەگات، ئەگەرچی دڵنیاین ئەو دۆخە زۆر ناخایێنێ و تا بەیانی ئەنجامەکە ڕادەگەیێنین.
ئەو بەرپرسە لە درێژەدا ڕوونی کردەوە: زیارەتکاران پاش تێپەڕین لە سنووری خوسرەوی دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا کە بە هۆی پێکدادان و بشێوییەکان لە زۆربەی سارەکانی عێراق و بە تایبەت لە بەغدا، جارێ هیچ زیارەتکارێک لەو شارە وەرناگیرێت.
هێمەتی بە ئاماژە بە ئامادەیی ژێرخانەکانی سنووری خوسرەوی، وتیشی: لەم ١٢ رۆژەدا هاتوچۆ بە باشی ئەنجام دراوە و رۆژی ڕابردوو نزیکەی ٢٨٠ کەس لەو سنوورە تێپەڕ بوون.
بۆچوونی ئێوە