بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ورەدانی لە ٧٤ئەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: رۆژهەڵاتی ناڤین لە ئاگری شەڕ، خوێنڕێژی، دەستدرێژی، داگیرکاری، دەمارگرژی مەزهەبی و فیرقەیی و زێدەخوازیدا دەستووتێ و گەورەترین قوربانیی ئەو دۆخە گەلی چەوساوەی فەلەستینە و هەڵاواردن، داگیرکرانی زەوی و زارەکانیان، شارۆچکەسازی و کۆمەڵکوژی هێشتاش بەردەوامە.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە پلانە وێرانکەرەکانی ئەمریکا و زایۆنیزم و لەوان مامەڵەی سەدە و بە پایتەختی ئیسرائیل کردنی بەیتولموقەدەس و پەیوەست کردنی بەرزاییەکانی گوڵان بە ناوچە داگیرکراوەکان، شکست دەهێنێت، وتی: لەمناوە یارمەتی و هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری دابین کردنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و لەوان هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە لەبارەی قەیرانی سووریا و ئاراستە کردنی پلانی ئاشتی بۆ قەیرانی یەمەن و هاوکاریی چالاک لە گەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گفتوگۆی سازێنەر لە گەڵ ٤ وڵاتی ئەورووپی و هەوڵ بۆ ئاسانکاری لە دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن کە بووە هۆی تۆمارکرانی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی ئەستەکهۆڵم، چارەنووسساز بووە.
سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ڕووانییە پرسی گەمارۆکان و هەڕەشەی ئەمریکا بۆ سەر گەلی ئێران و وەسف کردنی ئەو کارە بە دزیی نێودەوڵەتی، جەختی کرد: هەڵوێستی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا هەمبەر بە بەرجام نە تەنیا پێشێلکەری بڕیارنامەی ٢٢٣١، بەڵکوو دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری و سەربەخۆیی سیاسی و ئابووریی هەموو وڵاتانی جیهانە.
ناوبراو هەڵوێستی ئێران هەمبەر بە بەرجامی وەفادارنە خوێندەوە و وتیشی: ئێمە وەک ڕێزێک بۆ بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش مۆڵەتی ڕاپەراندنی بەڵێنگەلی ١١ بڕگەییمان بە یەکێتی ئەورووپا بۆ قەرەبووکردنەوەی کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە کرد، بەڵام بە داخەوە تەنیا قسەی جوان و خۆشمان بیست و هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیرا، هەر بۆیە کاتێک ئەمریکا ڕێز لە بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێط و کاتێک ئەورووپا دەستەوەستانە لە ڕاپەڕاندنی بەڵینەکانی، ئێمە ناچارین پشت بە جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ٢٦ و ٣٦ ببەستین و تەنانەت ئەو ستراتژییەش هەنگاو بە هەنگاو ببەینە پێش.
ڕۆحانی هەروەها ئاماژەی بە پرسی دانوستان کرد و بیری هێنایەوە: ئێمە بانگهێشتی دانوستان دەکەن، کەچی هەر خۆیان لە بەر ڕێککەوتنەکان هەڵدێن. هەر بۆیە وەڵامی ئێمە بۆ دانوستانی ژێر گەمارۆ نایە و دەوڵەت و گەلی ئێران ساڵ و نیوێکە لە ژێر سەخلەتترینی گەمارۆکان خۆڕاگر بوونە و هیچکات لە گەڵ دوژمنێک کە دەیەوێ بە چەکی هەژاری، گوشار و گەمارۆ ئێران بە چۆکدا بێنێت، دانوستان ناکات.
جەختیشی کرد: ئەگەر وەڵامی ئەرێتان بۆ دانوستان دەوێت، تاقە رێگەی گەڕانەوە بۆ سەر بەڵینەکان لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایسە. گەمارۆکان بوەستێنن تا دەرگای گفتوگۆ بکرێتەوە. ئەگەر پابەندی قسەی خۆتانن و تەنیا چاوەروانیی بەرهەم نەهێنان و وەبەرنەهێنانی چەکی ئەتۆمی و ناڤۆکیتان لە ئێران هەیە، ئەو کارە لە ژێر چاوەدێریی ئاژانس و فەتوای رێبەری باڵا مسۆگەر دەبێت.
سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ڕووانییە ئاسایش و ئاشتیی کەنداوی فارس و سەقامگیری و ئازادیی پاپۆرەوانی لە تەنگەلانی هورمۆز و دەریای عومان لە ڕەوتی ئازادی نەوت و وزەکانی دیکە و وتی: بە گوێرەی بەرپرسایەتی مێژوویی ئێران لە پاراستنی ئاسایش، ئاشتی و پێشکەوتی ناوچەی کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆز، داوا لە هەموو وڵاتانی ناوچە دەکەین کە تەڤلی هاوپەیمانی هیوا (HOPE) ببەن کە ئامانجەکەی تۆکمەی ئاشتی، سەقامگیری، پێشکەوت و ئاسایشی هەموو دانیشتوانی دەڤەری تەنگەلانی هورمۆز و تێگەیشتنی بەرامبەر و پەیوەندیی ئاشتیخوازانە و دۆستانەیە.
ناوبراو دابین کرانی ئاسایشی ناوچەی تەنیا بە دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی مومکین زانی و وتیشی: ئاسایشی عەرەبستان بە کۆتایی دەستدرێژیی بۆ سەر یەمەن مسۆگەر دەبێت، نەک بە ناگهێشتی بیانییەکان و ئێمە ئامادەین هەموو توانستی نیشتمانی و ڕەوایی ناوچەیی و دەسەڵاتی نێودەوڵەتیمان بۆ ئاشتی بخەینە گەڕ و دڵنیا بین کە رێگەچارەی ئاشتی کەنداوی فارس و رۆژهەڵاتی ناڤین لە ناوخۆی رۆژهەلاتی ناڤیندا دەستەبەر دەکرێت، نەک لە دەرەوەی.
بۆچوونی ئێوە