AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٣ ٠٨:٤٥

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران:

تاران هیچ دانوستانێکی لە گەڵ ئەمریکا نابێت

تاران هیچ دانوستانێکی لە گەڵ ئەمریکا نابێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تا کاتێک کە کەمپەینی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا بەردەوام بێت، ئێران ناچێتە ناو هیچ دانوستانێکەوە لە گەڵ ئەم وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، دیپلۆماتی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەواڵنێری ئێندیپێندێنتی وت: ئێران تا ئەو کاتەی گوشاری ئەمریکای لە سەر بێت هیچ دانوستانێک لە گەڵ ئەم وڵاتە ناکات.
 
 عێراقچی زیادی کرد: گوشاری زۆرینە دژی ئێران بووەتە هۆی بەرخۆدانی زۆرینە و تاران بڕیاری داوە بەردەوام بێت لەم بەرخۆدان و خۆراگرییە.
وتیشی: بۆ دەستپێکردنی دانوستانێکی ڕاستەقینە دەبێ سەرەتا شەڕی ئابووری دژی ئێران کۆتایی بێت و بۆ گەیشتن بەمەش ، سەرەتا پێویستە بە ئاگربڕ و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی پاوەجێیە.

News ID 28500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha