بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، عەلی لاریجانی ڕۆژی یەکشممە لە ڕێوڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکان لە بەندەر عەباس وتی: ئەمڕۆ دەستپێکی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆزە، لە ئاوەها ڕۆژێکدا سەدام لە دۆخی سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئێران، لە دۆخێکدا کە نەتەوەی ئێران پاش ٥٠ ساڵ لە دیکتاتۆری پالەوای، هاوپەیمانەکانی ئەمریکای تێکشکاند.
لاریجانی بە وتنی ئەوەی کە پەیمانی دابین کردنی ئاسایشی گەرووی هورموز ئامێری تاڵانی نوێ لە لایەن ئەمریکییەکانە، جەختی کرد: ئاسایشی گەرووی هورموز بە ئاسایشی ڕێگا ئاوییەکانی تری جیهانەوە واتا دەدەن. هێزە چەکدارەکانی ئێران ئیزنی یاری لە گەڵ کەنداوی فارس بۆ سەربزێوییەکان نادات. لە ڕوانگەی ئێرانەوە ئەو کارە دەستپێکی ئۆپراسیۆنێک بۆ لە ناوبردنی ئاسایشی ناوچەکە دێتە ئەژمار. هێزە چەکدارەکانی بەتوانای ئێران کە لە بەرەڤانی پیرۆز ڕایانگەیاند هەزار جار مەرگی سەربڵیند باشترە لە ژیانی ژیردەستی، لە دڵی خەڵک دایە.
بۆچوونی ئێوە