بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری KRDnews، مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی زانکۆی ڕۆژاوا لە قامیشلۆ بە ئاماژە بە شەڕی ئەو هێزانە بۆ پارێزەری ناوچەکە وتی: سوپای دیمۆکراتیکی سووریا تاوانی قورسی داوە. ئێمە بۆ ئەوەی کە قەیرانی سووریا بە شێوەیەکی هاوبەش چارەسەر بێت هەوڵی جیاوازمان دا. ئەوەشمان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی خۆمان کردووە. هەر هەوڵێک کە بدەین لە سەر بنەمای چارەسەری قەیرانی سووریا ئەنجام دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێککەوتنەکان لە گەڵ تورکیا سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا وتی: ئامانج لە ئەو ڕێککەوتنە بەربەرەکانێ لە گەل هەڕەشەکان دژی ناوچەکە و پارێزەری لە دەستکەوتەکانمانە.
Your Comment