AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢٣ ١٥:٣٠

وەزیری نەوتی عێراق:

هەولێر پێبەندی بەڵێنە نەوتییەکانی نییە/ هاوردە کردنی گاز لە ئێرانەوە درێژە پێدەدەین

هەولێر پێبەندی بەڵێنە نەوتییەکانی نییە/ هاوردە کردنی گاز لە ئێرانەوە درێژە پێدەدەین

وەزیری نەوتی عێراق وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان تا ئێستا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی لە بواری هەناردە کردنی نەوت و بودجەی فیدراڵ نەبووە، وتی هاوردە کردنی گاز لە ئێران بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سامر غەزبان، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری وزە لە لێدوانێکدا وێڕای بیر هێنانەوەی ئەوەی کە بڕیار بووە دەوڵەتی هەرێمی وکردستان ڕۆژناە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی دەوڵەتی فیدراڵ بکات، ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان تا ئێستا پێبەندی ئەو پرسە نەبووە.

وەزیری نەوتی عێراق هەروەها لە درێژەدانی هاوردە کردنی گاز لە ئێرانەوە لە دۆخی ئێستا هەواڵی دا و وتی ئێستاکە لە باشووری وڵاتەوە و ناوچەگەلێکی تر، گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکەین بەم حاڵەوە ئەم پرسە دەتوانێت بە تێپەڕینی کات و بە پێی ئامانجی ئێمە لە ئەو کارە بگۆڕێت.

News ID 28326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha