بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە هەواڵییەکانی هەرێمی کوردستان لە بوردمانی توندی چەندین گوند لە هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە و کردنە ئامانجی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەواڵیان دا.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو، ڕاپۆرتی دا: شەڕکەرەکانی سوپای تورلیا چەندین گوندی بناری قەندیل هەڵکەوتوو لە ناوچەی ورتی لە سنووری شاری ڕواندز و قسری لە دەڤەری چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێر و سەنگسەر لە دەڤەری شاری پشدەر سەر پارێزگای سلێمانیان بە توندی بوردمان کرد کە بە هۆیەوە کارەبای ئەو ناوچە بچڕا و ڕێگاکانی پێوەندیی داخرا.
بوردمانەکە خۆراوای ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٨ ئەنجام دراوە و لە بە هۆیەوە دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی پەکەکە کرانە ئامانج و هومارێکی چەک و تەقەمەنی ئەو پارتەش تەقیوەتەوە.
لە لایەمی ترەوە، بە هۆی بوردمانەکانەوە مەزرا و لەوڕگەکانیش ئاگریان تێبەر بووە و خەسار زۆر لە دانیشتوانی دراوە.
بۆچوونی ئێوە