AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢٢ ٠٨:١٨

کریس مۆرفی:

ڕەزامەندی ترامپ بۆ پێدانی ١٥ ملیارد دۆلار بە ئێران

ڕەزامەندی ترامپ بۆ پێدانی ١٥ ملیارد دۆلار بە ئێران

سناتۆرێکی ئەمریکی وتی: ترامپ لە پێناو گەڕاندنەوەی تاران بۆ ڕێککەوتنێک کە خۆی دڕاندوویەتی، ١٥ ملیارد دۆلار دەداتە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریس مۆرفی سناتۆری دیموکراتی ئەمریکی لە ویلایەتی کێنتیکێت و لە ڕەخنەگرانی سیاسەتی دەرەکی ترامپ لە هەژماری تویتەریی خۆیدا لە ڕەزامەندی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ پێدانی ١٥ ملیارد دۆلار بە ئێران لە بەرێتی وەستاندنی ڕەوتی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی لە بەرجام هەواڵی دا و نووسی: ترامپ لە پێناو گەڕاندنەوەی تاران بۆ ڕێککەوتنێک کە خۆی دڕاندوویەتی، ١٥ ملیارد دۆلار دەداتە ئێران.

شایانی باسە، پێدانی ١٥ ملیارد دۆلار بە ئێران بەشێکە لە پلانی پێشنیاریی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کە تێیدا هاتووە: دەبێ ئێران لە بەرێتی ئەو پارەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکانی بەرجامیی لە گەڵ دەسەڵاتانی جیهانی کە لە ٢٠١٥دا واژۆی کردبوو و هەروەها تاران دەبێ دەستهەڵگری هەڕەشەی ئەمنیی لە کەنداوی فارس و پێشگری لە هاتوچۆی دەریایی لەو ناوچەیە بێت.

لەو پلانەدا کە دەیلی بیست بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە کە تاران دەبێ پابەندی ئەنجامی گفتوگۆگەلی ناوچەیی رۆژهەڵاتی ناڤین لە داهاتووشدا بێت.

News ID 28317

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha