دژایەتیی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی ئێران، هۆکاری دەرکرانی بۆڵتۆن بووە

سەرچاوەگەلی ئەمریکی دژایەتیی جان بۆڵتۆن لە گەڵ شیمانەی هەڵوەشانەوە یان هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن دەوڵەتی ترامپ‌یان بە هۆکاری دەرکرانی لە کۆشکی سپی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە بلۆمبێرگ، هەندێک سەرچاوەی نزیک لە "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاند کە جان بۆڵتۆن بە هۆی دژایەتیی لە گەڵ شیمانەی هەڵوەشانەوە یان هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن دەوڵەتی ترامپ‌، لە کۆشکی سپی دەرکراوە.

هەندێک لەو سەرچاوانە ئیدعایان کردووە کە لە دانیشتنێک لە نووسینگەی ترامپ، ستیڤن منۆچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا پێشنیاری هەڵپەساردنی گەمارۆگەلی دژە ئێرانی بە ئامانجی ڕەخساندنی بەستێنی گونجاو بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران ئاراستە کردووە و پاش ئەو دانیشتنە ترامپ بڕیاری داوە کە بۆڵتۆن لە تیمەکەی دەرهاوێژێت.

هەروەها ئەو سەرچاوەگەلە ئیدعایشان کردووە کە کۆشکی سپی خەریکی رێخۆش کردن بۆ دیداری ترامپ لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەر بۆیە ئەگەری ئامادەبوونی ترامپ لە میانەی دانیشتنی ڕۆحانی و ماکرۆن لە پەراوێزی ئەو دانیشتنانە هەیە.

News Code 28311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =