بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی چڕوپ، وێرای بە جەنایەتی جەنگی زانینی هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکی دژی داعشی لە سووریادا، ڕایگەیاند کە زۆربەی قوربانیانی هێرشگەلی ئاسمانیی هێزەکانی ئەو هاوپەیمانییە خەڵکی سڤیل و هاووڵاتیانی ئاسایی بوونە.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هاوپەیمانی سەربازی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە هێرشە ئاسمانییەکانیاندا تووشی جەنایەتی جەنگی هاتوون.
شایانی باسە، پێشتر خود ئەو هاوپەیمانییە لە رێگەی نووسینگەی رۆژنامەوانیی دانی بە کوژرانی خەڵکی سڤیل بە هۆی هێرشەکانی کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە ئەگێستی ٢٠١٤ تا دیسامبێری ٢٠١٨ نزیکەی ١١٩٠ کەسی دڤیل بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکان کوژراون. ئەگەرچی سەرچاوەگەلی بڕواپێکراوتر ئەو ڕێژەیان زۆر زیاتر ڕاگەیاندووە.
Your Comment