ئێران خەریکی دابەستنی سانتریفیوژگەلی پێشکەوتەترە

سەرپەرەشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە ئێران خەریکی دابەستنی سانتریفیوژگەلی پێشکەوتەترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، کرۆنێل فرووتا سەرپەرەشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونوەی ئەوڕۆ ئەنجومەنی حاکمان پشت‌ڕاستی کردووە کە ئێران خەریکی دابەستنی سانتریفیوژگەلی پێشکەوتەترە.

ئەنجومەنی حاکمانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش لە دانیشتنی ئەوڕۆی خۆیان لە ڤیەن بە پشت‌ڕاست کردنەوەی ڕاپۆرتی ئێران بۆ ئاژانس، ڕایگەیاند کە ئێران ڕەوتی دابەستنی سانتریفیوژگەلی پێشکەوتەی دەست پێ کردووە.

شایانی باسە، ئێران رۆژی ١٧ی خەرمانان بە ئاژانسی ڕاگەیاند کە بۆریی سانتریفیوژەکانی لە دوو هێڵی توێژینەوەیی و گەشەدا هەمدیسان دابەستۆتەوە بۆ ئەوەی زنجیرەیەکی ١٦٤ی سانتریفیوژگەلی IR۴ و زنجیرەیەکی ١۶۴ی IR۲m لە خۆ بگرێت.

News Code 28287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =