بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو فیلمی ئاهەنگی مارەبڕینی کجۆڵەیەکی ۱۰ ساڵە و کوڕێکی ۳۰ ساڵە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێراندا بڵاو بووەوە و کااردانەوەی بەرفراوانی خەڵکی لێکەوتەوە.
بە پێوشوێن گیری بەرپرسانی وڵات، دادستێنی شاری بەهمەیی سەر بە پارێزگای کەهکیلۆییە و بویر ئەحمەد ئەو گرێبەستی مارە کردنە هەڵوەشایەوە.
دادستێنی ئەو شارە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە بە گوێرەی نەریتێکی خێڵەکی ، ئەو کچە بۆ ئەو کوڕە نیشان دەکرێت و دواتر کە گەیشتە تەمەنی یاسایی بۆی دەگواسترێتەوە.
بنەماڵەی کچەکە و کوڕەکەش وتوویانە بۆ ئەوەی ئەو کچ و کوڕە بە یەکتر مەحرەم بن ئەو کارەیان کردووە وئێستا نایگوازنەوە و ئەوەشی نەریتێکی ناو خێڵ و هۆزەکەیانە.
بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی ئێران هەر بنەماڵەیەک پێشتر گەیشتنی منداڵ بە تەمەنی یاسایی ناچاری بکات بە زەواج و هاوسەرگیری ، تاوانبارە و دۆسیەی لە دادگە بۆ دەکرێتەوە و ئەم تاوانە زاواکە و مەلای مارەبڕیش دەگرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە