بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن حاجی میرزایی و عەلی ئەسغەر مونسان بوونە وەزیری پەروەردە و میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری کابینەی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیس دا لە کۆی ۲۵۵ دەنگ، ۱۶۶ کەس دەنگی ئەرێ و ۸۷ کەس دەنگی نەخێر و ۵ دەنگی بێ لایەن بە عەلی ئەسغەر مونسان درا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری.
هەروەها موحسن حاجی میرازیی وەزیری پێشنیار کراوی پەروەردە لە ۲۵۵ دەنگ توانی ۲۰۰ دەنگی ئەرێ و ۴۸ دەنگی نەخێر و ۷ دەنگی بێ لایەن وەدەست بێنێت و ببێتە وەزیری پەروەردە.
Your Comment