بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدی نەقشبەندی بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ٢،٥ هێندەیی ئاگرکەوتنەوەکان لە ڕووبەری سروشتی کوردستان ڕایگەیاند: لە رۆژانی کۆتایی مانگی جۆزەردان تا کۆتایی گەلاوێژ ١٨٧ بابەتی ئاگرکەوتنەوە لە مێرگ و دارستانەکانی پارێزگا ڕاگەیێندراوە کە لەو ڕێژەیە ٩٣ ئاگرکەوتنەوەیان لە مێرگەکان و ٦٩یان لە دارستانە سرووشتییەکان و ٢٥ ڕووداویشیان لە ڕووبەرە دارستانییەکان بووە و بەوجۆرە یەک هەزار و ٥٤٦،٣ دۆنمی مێرگ، ٢٠٦ دۆنمی دارستانی سروشتی و ٨٣ دۆنمی مێرگ و ڕووبەری دارستانی لە ئاگردا گلاون.
نەقشبەندی بە ئاماژە بەوەی کە زۆرترین ئاستی ئاگرکەوتنەوە لە مێرگ و ڕووبەرە سرووشتییەکان بە ٤٨ دۆنم تایبەت بە مێرگەکانی کامیاران و کەمترینیشیان بە ٥،٨ دۆنم تایبەت بە شاری سەقز بووە، وتی: ئاگرکەوتنەوە لە ١٠١ دۆنم شاری مەریوان باڵاترین ئاستی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانە سروشتییەکانی پارێزگا و و کەمترینیشیان بە یەک دۆنم تایبەت بە دارستانە سروشتییەکانی شاری سەقز بووە
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەگەلی سرووشتی و ئاوی کوردستان ڕێژەی باڵای باران و داکردنەکانی ئەوساڵی بە هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گژ و گیایی و بەو پێێە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاگرکەوتنەوەکان زانی.
ناوبراو وتیشی: هۆکارێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوەکان ئاگردانی زبل و پاشماوەی مەزاراکانە کە دزە دەکاتە ناو مێرگ و دارستانەکان و پێویستە لەوبارەیەوە هوشدار بە وەرزێران بدرێت.
نەقشبەندی هەروەها ئاماژەی بە ئامادەکردنی پلانی کۆگری پارێزگایی بۆ پێشگری و کوژاندنەوەی ئاگر بۆ یەکەم جار لە ئاستی وڵاتدا کرد و ڕایگەیاند: لەو پلانەدا کات، شوێن و ماوەی قەیرانی، پەیوەندیی جۆری ئاگر لە گەڵ شوێن و ڕووبەری گیایی دیاری کراوە.
شایانی باسە لە ڕووبەری ٢ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار دۆنمی پارێزگای کوردستان زیاتر لە ٣٧٤ هەزار دۆنمی لە دارستان پێکهاتووە و دارستانەکانی پارێزگا بەشێکن لە دارستانەکانی زاگرۆسی باکووری کە لە باری پاراستنی سەرچاوەگەلی ئاوی و خاکی، بەروبۆمی دەرەکی، خەزێنەی ژێنێتیکی، بەهرەی دەرمانی، توانستی ئێکۆگەشتیاری و ... بایەخێکی بەرچاویان هەیە.
بۆچوونی ئێوە