بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەجلیسی شووریا ئیسلامی، عەلی مەتەهەری سەربارەت بە لێکدانەوەی گەڵاڵەی بەڕێوە چوونی مادەی پانزدەهەمی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە خوێندنی زمانی دایکی و خۆجەیی لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئێران کە لە دەستووری کاری کۆمیسیۆنی فەرهەنگی مەجلیس بوو، وتی: تەرخان کردنی وانەیەک بۆ خوێندنی وێژەی ئیتنیکە جیاوازەکان لە قوتابخانەکان وەکوو وێژەی تورکی کێشەیەکی نییە بەڵام زمانی فەرمی کەلاسەکان ئەبێ زمانی فارسی بێت.
ناوبراو وتیشی: بە پێی ئەوەی کە ئیسلام هیچ بایەخێک دانانێت بۆ ڕەگەز و هۆزگەرایی، ئەو پرسە کێشەیەک بۆ وڵاتی ئێمە دروست ناکات.
ناوبراو هەروەها جەختی کرد: پێوەری سەرەکی خەڵکی ئێران ئایینی ئیسلامە و جیاوازی فرەلایەنی زمان و زاراوە ئاسایشی نەتەوەیی ناخاتە مەترسییەوە.
موتەهەری زیادی کرد: ئەبێ لێک بدرێتەوە کە ئایا وەزیری پەروەردە و بارهێناندەتوانێت بە تەنیا لە سەر ئەو پرسە گرینگە بڕیار بدات یان شوورای باڵای پەروەردە و بارهێنان ئەبێ لەو بوارەوە بڕیار بدات؟
بۆچوونی ئێوە