AP ١٣٩٨ خەرمانان ١١ ١١:٢٤

لە مانگی ڕەزبەردا؛

نۆهەمین پیشانگای کتێبی کوردستان لە سنە دەکرێتەوە

نۆهەمین پیشانگای کتێبی کوردستان لە سنە دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان لە بەڕێوەچوونی نۆهەمین پیشانگای کتێبی پارێزگایی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانس هەواڵی مێهر، جەلال قەڵعەشاخانی لە دانیشتنی پلان داڕشتن بۆ بەڕێوەچوونی نۆهەمین پیشانگای کتێبی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: ئەو پیشانگایە لە ١٠ تا ١٥ی مانگی ڕەزبەری ئەوساڵی هەتاوی لە شوێنی هەمیشەیی پیشانگاکانی شاری سنە بەڕیوە دەچێت.

وتیشی: لەم پیشانگایە بڵاوکەرەوەگەلی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی بەشدار دەبن و هەوڵ دەدرێت دوا بڵاوکراوەکانیش ئاراستەی لایەنگرانی کتێب بکرێت.

قەڵعەشاخانی ڕاشیگەیاند: نۆهەمین پیشانگای کتێبی کوردستان لە پێناو پێشخستنی سیاسەتگەلی جێگرایەتی کاروباری فەرهەنگی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆ بەرزکردنەوەی فەرهەنگی کتێب خوێندنەوە و ڕەخساندنی هەلی ئاسانکاری بۆ بە دەست هێنانی کتێب لە لایەن ئەم ئیدارەیە و بە هاوکاریی ڕێکخراوی پیشانگا فەرهەنگییەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت.

News ID 28168

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha