پەیامی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران بۆ فستیڤاڵی شانۆی مەریوان

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوانی یارمەتی بە بەهێز بوونەوەی ئابووری هونەر بە تایبەتی لە شاری سنووری مەریوان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامەکەی سەید عەباس ساڵحی بۆ چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان هاتووە: شانۆ لایەنە دروونی و فیترییە ماناییەکان و دیاردەکان لێک دەداتەوە و شرۆڤەیان دەکات و خوێندنەوەیەکی چەند ڕەهەندی لە قسەیەکە. ئەو هونەرە خەڵکییە، ڕووبەڕوو بوونەوەی سادەی هەستەکان دەکاتە ئامێری پێوەندی لە گەڵ دیاردەکان، چەمکە بنەڕەتی و سەرەکییەکان چێ دەکات و هەر بە ئەو ڕوانگەوە، ئاستی توانایی و لۆوەکانی زەینی مرۆڤ پەرە پێدەدات.

بەردەوام بوونی ئەو ڕووداوە گەورە هونەرییە وڵات لە گەڵ ڕوانگەیەکی نێودەوڵەتی، لە بەرنامەیەکی نێوان خایەن مەریوان دەکاتە پێتەختی شانۆی سەر شەقامی ڕۆژهەڵاتی ناڤین تا لە کۆبوونەوەی هونەرمەندانی گەورەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات هەناردە کردنی پەیامی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران کە هەمان، نزیک بوونەوە، مرۆڤدۆستی و ئاشتی جیهانییە، ببینین.

لە خودای گەورە سەرکەوتوویی هونەرمەندانی ئەم سنوورە و سەربڵندی و شانازی بۆ ڕۆڵەکانی ئێران داوا دەکەم.

News Code 28016

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =