بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: ئەو ئامادەكارییەی كراوە بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا وەك پێویست نەبووە، لە رووی سیاسییەوە بڕیارەكە دراوە، بەڵام لە رووی هونەرییەوە كاری ماوە.
وتیشی: ژمارەیەك كۆمپانیای بیانی هەن كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، كاتێك بڕیاری رادەستكردنی نەوتی هەرێم دەدرێت، پێویستە ماف و شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە لەبەرچاو بگیرێت.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاشكرایكرد؛ ژمارەیەك لیژنە بۆ دۆسیەكانی نێوان هەردوولا پێكهێنراون.
سەفین دزەیی وتی: لە بودجەی ساڵی (۲۰۱۹) بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دراوە و تا كۆتایی ئەمساڵ ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، بۆ ساڵی داهاتووش قسە لەسەر ئەوە دەكرێتەوە كە جارێكی دیكە پێدانی مووچە و بودجە بە هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت.
Your Comment