ئێران یەکێکە لە ٦ وڵاتی یەکەمی بەرهەم هێنەری مووشەکی دژە تانک

جێگری وەزیری بەرگری وتی: ئێران ئەوڕۆکە یەکێکە لە ٦ وڵاتی یەکەمی بەرهەم هێنەری مووشەکی دژە تانک؛ لە ئەگەری گەمژەیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی ڕایان دەچڵەکێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم تەقی زادە جێگری وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری لە کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی بنەماڵەی وەزیران و فەرمانبەرانی شەهید لە زانکۆی پیشەسازیی مالکی ئەشتەر وتی: لە سەردەمی شەڕی داسەپاوە ئاگادار بووین کە هیچ وڵاتێک چەکمان پێ نادا و ئەگەریش بیدات بە نرخێکی زۆر باڵاتر دەمانداتێ. هەر بۆیە فەرمانبەران و کارگێڕانی وەزارەتی بەرگری هەوڵی خۆیان پەرە پێ دا و پیشەسازیی جۆراجۆریان بنیات نا.

جێگری وەزیری بەرگری وتیشی: لەوساوە هەنگاوی زۆر بەرز هەڵگیراوە کە بە پێی بەرژەوەندی و تێبینییە ئەمنییەکان ڕاناگەیێندرێن و تەنیا ئەوەندە دەڵێم کە مووشەکگەلی بالیستیکی و کرووزی بەرهەم هاتووی ئێران زۆر وردبین‌تر لە مووشەکگەلی ئەمریکین و لە ئەگەری گەمژەیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی پێی ڕادەچڵەکێن.

سەردار تەقی زادە بە ئاماژە بە دەسکەوت و بەرهەمەکانی پیشەسازیی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد: ئەوڕۆکە ئێران یەکێکە لە ٦ وڵاتی سەرتری بەرهەم هێنەری مووشەکی دژە تانکی و لە بواری بەرهەم هێنانی تانکدا یەکێکین لە چوار وڵاتی بەرهەم هێنەری تانکی پێشکەوتە لە ئاستی جیهان و لە بواری ئاسمانیشدا بە بەرهەم هێنانی فرۆکە جەنگییەکانی کەوسەر و کەوسەری ٨٨ توانستی سەربازی و جەنگییەکی باڵامان هەیە و چیتر قۆناغی ڕاهێنانی ئەو فرۆکانە کۆتایی پێهاتووە و لە قۆناغی بەرهەم هێنانین.

ناوبراو ئاماژە بە توانستی لە سەدا ٢٠ی زیاتری چەکی تیرباریی بەرهەم هاتووی ئێرانی بە نیسبەتی هاوشێوەی ئەمریکییەکەی و سیستەمی ڕاداری کاووش و پەدافەندی نزم بە سیستەمی مووشەکی عوقاب بە بڕەوی ١٢ کیلۆمەتری، ڕایگەیاند: ئەو وەزارەتخانەیە هاوکاریی نزیکی لە گەڵ ناوەندی ڕاهێنەری و زانستیی هەیە و چەندین هەزار پڕۆژەی توێژینەوەییمان لە گەڵ زانکۆکاندا هەیە و لەو بوارەدا بۆ بەرزکردنەوەی وردبینی، هێز و کاریگەریی چەکەکان هەوڵ دەدەین و تێدەکۆشین دەکەوت و چەکە بەرهەم هاتووە ناوخۆییەکان گونجاو و هاوسەنگ لە گەڵ پێداویستیی هێزی چەکداری و جوگرافیای هەڕەشەکان بێت.

News Code 28005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =