عێراق هۆشداریی توندی بە ئەمریکا دا

وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی کاربەڕێکەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکای لە بەغدا کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی براین ماکفیترەز، کاربەڕێکەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکای لە بەغدا کردووە.

لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی تەقینەوەکانی بارەگا و کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی کراوە لە ماوەی مانگێکدا چوار کۆگا تەقیونەتەوە و پاگەندەی ئەوە هەیە کە ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا ئەم کارەی کردبێت.

هەوڵەکان باس لەوە دەکەن کەلە کۆبوونەوەکدا، وەزیری دەرەوەی عێراق بە کاربەڕێکەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای راگەیاندووە کە "عێراق پابەندە بە بنەمای پەیوەندی باش لەگەڵ دراوسێیەکانی بەشێوەیەک کە عێراق و ناوچەکە بپارێزێت. "

ئاماژەشی داوە کە "عێراق گۆڕەپانی ململانێ و ناکۆکی نییە، بەڵکوو بۆ بونیادنان و گەشەسەندنە".

هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە ئەمریکا کردووە پابەندبێت بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شەراکەتی ستراتیژی نێوان عێراق و ئێران لە رووی ئەمنی و ئابوورییەوە.

News Code 27989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =