بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دادگەکانی پارێزگای کوردستان، محەمەد ڕەزا موتەرەقێب بە ئاماژە بە پێڕەونامەی پێدانی ئازادی و هاتنەدەری زیندانیان بە بۆنەی جەژنی غەدیری خۆم و رۆژانی ماتەمینی ئیمام حسێن (دخ) لە لایەن سەرۆکی دەزگای داد بە ناوەندەکانی داد و دادگەکانی سەرتاسەری وڵات، رایگەیاند: لەو پەیوەندییەدا ١٠٢ کەس لە تاوانبارانی سزاگەلی گشتیی نائەنقەست لە زیندانەکانی پارێزگای کوردستان ئازاد کران.
سەرۆکی گشتیی دادگەکانی پارێزگای کوردستان ڕاشیگەیاند: ئەو کەسانە تاوانبارانی سزاگەلی گشتیی نائەنقەستی ناگرینگ و بێ سکاڵاکەری تایبەتی بوون.
بۆچوونی ئێوە