کۆپاپۆرە ناڤۆکییەکان بکرێنە ئامانج، هەندێ وڵاتی ناوچەکە ئاویان نابێت بیخۆنەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەگەر یەکێک لەو کۆپاپۆرە ناڤۆکیانەی کە بە سووتەمەنی ناڤۆکی کار دەکەن، بکرێنە ئامانج وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس چیتر ئاوی خواردنیان نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانی دەریاوانی لە هۆڵی ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، بە ئاماژە بە گرینگیی کەنداوی فارس لە مێژووی کۆنەوە تا ئێستا، وتی: سەرەڕای بایەخی ئابووریی ئەو کەنداوە، پرسی ئاسایشی گرینگییەکی زۆر بەرزتری هەیە. ئێران بە بەهرەمەند بوون لە درێژترین سنوور لە گەڵ کەنداوی فارس و زۆرترین دوورگەی لەو دەریایە، هەڵگری پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی و سەقامگیری لە کەنداوی فارس لە گەڵ دراوسێکانی بووە و هەیە.

دەریاوان تەنگسیری بە ئاماژە بە دانیشتنەکانی سەرکردەی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بۆ دەستبەرکردنی ئاسایشی پاوەجێی ناوچە، ڕایگەیاند: ئامادەبوونی بیانییەکان لە کەنداوی فارس نائەمنی بە دواوەیە و بیانییەکان گوێیان لەوە نییە ناوچەکە لە ئاگردا بگلێنن، لە کاتێکدا کە ئێران بەردەوام پەیامی ئاسایشی بە گوێی وڵاتانی دراوسێی گەیاندووە.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەوڵی بیانییەکان و لەوان ئەمریکا و بەریتانیا لە ناوچەدا فرۆشی چەک و داسەپاندنی بە سەر وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارسە، بیری هێنایەوە: بەوەشەوە ئێران ئاسایشی تەنگەلانی هورمۆزی جێگر کردووە و بەردەوام ئەم ئاسایشە بە درواسێکان ڕاگەیێندراوە و ئێمە دەتوانین بە هاوڕیزیی وڵاتانی ناوچە ئاسایشی کەنداوی فارس، دەریای عەمان و ئەقیانووسی هیند دەستەبەر بکەین.

ناوبراو وێرای ڕەخنە لە هەوڵی دوژمنان بۆ شەرعیەت بەخشین بە ئامادەبوونی ناڕەوایان لە ناوچە و بە دوژمن نواندنی ئێران، وتیشی: ئێمە لە شەڕدا کۆپاپۆرەی ساموئێل رابێرتزمان نقوم کرد و پاپۆرەی بریشتۆنی ئەمریکیمان پێکا. هەروەها تا ئێستا سێ پاپۆرەی بەریتانی بە لە بەرچاو گرتنی نەوتهەڵگری دوایی و دوو پاپۆرەی دیکەی ئەمریکیمان بە چۆکدا هێناوە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی دەریاگەردیدا گەیشتووینەتە مەدیتەرانە.

دەریاوان تەنگسیری لە کۆتاییدا جەختی کرد: ئەگەر کۆپاپۆرێکی ئەتۆمی کە بە سووتەمەنی ناڤۆکی کار دەکات، بکرێتە ئامانج، دابین کردنی ئاوی ناوچەکە بۆ چەندین ساڵ تووشی کێشە دێت. هەڵبەت ئێمە لە ئێراندا ئاوی خواردنەوەمان دەبێت، بەڵام وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس کە ئاوی خواردنەوەیان لە ئاو شیرین کەرەوە دابین دەکەن، چیتر ئاوی خواردنیان نابێت.

News Code 27919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =